
لە جامی یۆرۆدا فەڕەنسا و هۆڵەندا بەبێ گۆڵ و بە یەکسانی کۆتاییان بە یارییە بەهێزەکەی نێوانیان هێنا.
لە یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی یۆرۆدا، هەڵبژاردەی فەرەنسا بەبێ کیلیان مباپێ رووبەرووی هۆڵەندا بووەوە.
تایمی یەکەم، یارییەکی هاوسەنگ بیندرا و ئاستی هیچ هەڵبژاردەیەکیان بەپێی چاوەڕوانییەکان نەبوو.
لە تایمی دووەمدا، یارییەکە هەمان سیناریۆی بەخۆیەوە بینی، هەرچەندە چەند مەترسیەک بۆ سەر گۆڵی هەردوولا دروستبوو بەڵام گۆڵی لێ نەهاتە بەرهەم، لە خولەکی 69ی یارییەکەشدا سیمۆنز گۆڵێکی بۆ هۆڵەندا تۆمار کرد بەڵام بە بیانوی ئۆفسایدەوە رەتکرایەوە.
سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانی و بەبێ گۆڵ کۆتایی هات و بەو ئەنجامە هۆڵەندا بە کۆکردنەوەی چوار خاڵ و کەڵەشێرەکانیش بە هەمان خاڵ لە پلەکانی یەکەم و دووەم دێن.
لە یارییەکی دیکەی هەمان کۆمەڵەش نەمسا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە پۆڵەندا هێنا.
نەمسا سێ خاڵی هەیە و پلەی دووەمە، پۆڵەندا هیچ خاڵێکی نییە و لە پلەی چوارەم گیرساوەتەوە.