لە كۆتا هەفتەی خولی ئەمریكا یانەی ئینتەر میامی بە بەشداربوونی لیۆنێل مێسی رووبەڕوی چارلۆت بووەوە.

تایمی یەكەم، یاریزانانی چارلۆت باشتر بیندران و هەر زوو سەركەوتوبوون لە تۆماری گۆڵی یەكەم لە خولەكی 13 لە لایەن یاریزان كێروین ڤارگاس، دوای ئەم گۆڵەش تایمی یەكەم بەم ئەنجامە مایەوە.

لە تایمی دووەمدا ، تاتا مارتینۆی راهێنەری ئینتەر میامی چەند گۆڕانكارییەكی ئەنجامدا، لە ناویاندا هێنانە ناوەوەی جۆردی ئەلبا بوو ، بەڵام نەیانتوانی گۆڕانكاری لە ئەنجامی یارییەكەدا بكەن و یاریەكە بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر بە سوودی چارلۆت كۆتایی هات.

بەم ئەنجامەش چارلۆت بە 43 خاڵ لە پلەی نۆیەمدا جێگیربوو و ئینتەر میامی بە 34 خاڵ و لە پلەی 14ی ریزبەندی خولی ئەمریكا كۆتایی بەم وەرزە هێنا.