لە یارییەكانی هەفتەی 26 خولی فەڕەنسا، پاریس سان جێرمان بووە میوانی مونپیلیە.

لە تایمی یەكەم هەر لەسەرەتاوە گۆڵ بینرا كاتێك لە خولەكی 14 ڤیتینها گۆڵی یەكەمی پاریسی تۆماركرد، پاش ئەوەش لە خولەكی 22 كیلیان مباپێ گۆڵی دووەمی پاریسی كرد، بەڵام وەڵامی یانەی خاوەن یاریگا خێرابوو كاتێك لە خولەكەكانی 30 و دووی كاتی زیادكراوی تایمەكە دوو گۆڵیان لە ڕێی یاریزانان نورەدین و ساڤانێرەوە تۆماركرد.

لە تایمی دووەم كوڕانی پاریس زۆر بە بەهێزیەوە گەرانەوە نێو یاریگا و سێ گۆڵی لەسەر یەكیان تۆماركرد لە خولەكەكانی 50 و 53 و 63 لەڕێی یاریزانان مباپێ دوو گۆڵ و كانگ لی گۆڵێك، یارییەكە نزیك بوو بەو ئەنجامە كۆتایی پێبێت بەڵام لە خولەكی 89 مێندێس گۆڵی شەشەمی پاریسی تۆماركرد و سەرەنجام یارییەكە بە بردنەوەی پاریس كۆتایی پێهات و ژمارە خاڵەكانی لە یەكەمی ڕیزبەندی بوون بە 59 خاڵ، مونپیلیشە 26 خاڵی هەیە و لە پلەی 14یەم دێت.