كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی پورتوگالی و كاپتنی یانەی نەسڕ، بە لەدەستدانی 20 هەلی گەورە لە پلەی یەكەمی ئەو یاریزانانە دێت كە زۆترین هەلی گۆڵكردنیان فەوتاندووە لەم وەرزەی خولی سعودیەدا.

بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕی سۆفا سكۆر، ئەلێكساندەر میترۆڤیچ هێرشبەری یانەی هیلال لە پلەی دووەمدایە بە جۆرێك 19 هەلی گەورەی لەدەستداوە و نەیتوانیوە گۆڵی پێ تۆماربكات.

موسا دێمبلی ئەستێرەی یانەی ئیتیفاق كە لەم وەرزەدا نۆ گۆڵی تۆماركردووە لە پلەی سێیەمی ئەو یاریزانانە دێت كە زۆرترین هەلی گۆڵكردنیان فەوتاندووە بە 15 هەل، لە پلەی سێیەم حەمەدەڵای یاریزانی یانەی ئیتیحاد دەبینرێت كە 14 هەلی گەورەی گۆڵكردنی فەوتاندووە، ئیغالۆ و تۆكۆ ئیكامبی هەمان ژمارەی هەلیان فەوتاندووە.

لە پلەكانی حەوتەم تا دەیەمیش ناوی یاریزانان، فێرمینۆ و محەمەد شەریف و فاشیۆن ساكالا و ماڵكۆم دەبینرێت كە زۆرترین هەلی گۆڵكردنیان فەوتاندووە.

ئەم ئامارە لە كاتێكدایە ڕۆناڵدۆ لە پێشەنگی ڕیزبەندی گۆڵكارانی خولی سعودیەدایە بە تۆماركردنی 23 گۆڵ، میترۆڤیچیش 20 گۆڵی تۆماركردووە و لە پلەی دووەم دێت حەمەدەڵاش بە 17 گۆڵ پلەی سێیەمی گرتووە.