لە هەفتەی 19ی خولی ئینگلتەرا ئیڤەرتۆن لە یاریگای خۆیدا میوانداری مان سیتی كرد

لە تایمی یەكەمدا مان سیتی میوان كۆنترۆڵی یارییەكەی كرد و چەند هەوڵێكی گۆڵكردنیدا بەڵام هەوڵەكانی بێ ئەنجام بوون، لە بەرامبەردا ئیڤەرتۆنی خاوەن یاریگا لە ئەنجامی هێرشێكدا لە خولەكی 29 لەڕێی هاریسۆنەوە گۆڵی یەكەمی تۆماركرد، تایمی یەكەمی یارییەكەش بەم ئەنجامە و بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی ئیڤەرتۆن كۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەمدا یانەكەی شاری مانچستەر زۆر بەهێزی هاتە نێو یاریگاوە و لە خولی 53دا لە ڕێی فۆدینەوە گۆڵی یەكەمیان تۆماركرد، چەند خولەكێك دواتر ئەلڤارێز بە لێدانی سزا گۆڵی دووەم و پێشكەوتنی بۆ مان سیتی تۆماكرد، لە كۆتایەكانی یاریەكەشدا و لە خولەكی 86 بێرناردۆ سیلڤا گۆڵی سێیەم و دڵنیایی بۆ مانچستەر سیتی تۆماركرد.

سەرەنجام یارییەكە بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی مان سیتی كۆتایی پێهات لە بەرامبەر ئیڤەرتۆندا و بەو بردنەوەیەش خاڵەكانی بوو بە 37 خاڵ و لە پلەی چوارەمدا دێت، ئیڤەرتۆنیش بە 16 خاڵ لە پلەی 17یەمی ڕیزبەندی دەبینرێت