لە یارییەكی هەفتەی 26ی خولی ئیسپانیا جیرۆنا میوانداری ڕایۆ ڤالیكانۆی كرد، لە تایمی یەكەم سەرەڕای هەوڵەكانی هەردوولا هیچ گۆڵێك تۆمارنەكرا.لە تایمی دووەم جیرۆنا لە پێناو بردنەوە هاتە نێو یاریگا و ئەمەش وایكرد چەندین هێرشی ترسناك بەرن تا لە خولەكی 52 گۆڵی یەكەمیان لەڕێی تسیجانكۆڤەوە تۆماركرد، یارییەكە تا كاتی زیادكراوی ئەو تایمە بەو ئەنجامە درێژەی كێشا و لە كاتی زیادكراودا لە خولەكەكانی یەك و پێنجدا ساڤیۆ دووگۆڵی تری بۆ جیرۆنا تۆماركرد و یارییەكەیان بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر كۆتایی پێهێنا.

بەم ئەنجامەش جیرۆنا خاڵەكانی بوون بە 59 خاڵ و گەڕانەوە دووەمی ڕیزبەندی، ڤالیكانۆش 25 خاڵی هەیە و لە پلەی چواردەیەم دێت.