یەكێك لە ڕووداوە گرنگەكانی یارییەكە پێكانەكەی ئێمباپێ و گۆڕانكاری بوو لە گێمی یەكەمدا، لەو بارەیەوە لویس ئێنریكی وتی: پێموانییە شتێكی جددی بووبێت. ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرەتا بەجدی دەركەوت و ئازاری هەبوو، گۆڕانكاری پێكردنی تاكە بژاردە بوو، بەڵام پێیوایە بە زووترین كات ئامادە دەبێت و بۆ ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دوورناكەوێتەوە.

ئینریكی باسی لە یاریزانە لاوەكانی تیپەكەی كرد و ستایشی زایر ئەمیری كرد بەوەی لە یاریگادا وەك یاریزانێكی 37 ساڵە دەردەكەوێت نەك یاریزانێكی 17 ساڵان، وە هەروەها ستایشی برادلی كرد بەوەی كە یاریزانێكی خێرایە و هەموو كارەكانی ڕاهێنەر ئەنجام دەدات.

ڕاهێنەرەكە لە بارەی بردنەوە گەورەكەیانەوە وتی: ئەم جۆرە یارییانە جیاوازن، ساتێكی ناوازەیە كاتێك دەتوانیت پەیوەندییەك لە نێوان ستافی ڕاهێنەرایەتی و یاریزانان و هاندەران دروست بكەیت، ئەوە یەكێكە لە باشترین شتەكانی تۆپی پێ، دەتوانیت خەڵكانێكی زۆر دڵخۆش بكەیت.

لە كۆتایدا ئینریكی خۆشحاڵی خۆی بە ئاستی تیپەكەی دەربڕی و ستایشی تیپەكەی كرد بەوەی كە پێشكەوتنێكی بەرچاویان بە خۆیانەوە بینیوە.