
پاش ئەوەی لە مەغریب بوومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی حەوت پلەی ڕێختەر جیهانی ڕوویدا و بەهۆیەوە هەزاران قوربانی و برینداری لێكەوتەوە بەتایبەتی لە شاری مەراكش.
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی پشتراستی كردەوە كە ڕۆناڵدۆ خاوەنی كۆمەڵێك هۆتێلی تایبەت بە خۆیەتی بەناوی پێستانا سی ئاڕ سێڤن ، لەنێویاندا ئەو هۆتێلەی لە شاری مەراكشە لە مەغریب كردوویەتی بە پەناگەیەك بۆ گەلی مەغریب، دوای ئەو بوومەلەرزەیەی وڵاتەكەی گرتەوە.
ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەكرد كە هۆتێلەكە سیفەتە تایبەتیەكانی خۆی خستۆتە لایەك و دەرگاكانی بەڕووی هاوڵاتیان ئاسای كردەوەتەوە هۆتێلەكەی كریستیانۆ لە شاری مەراكش وەك هۆتێلێكی چوار ئەستێرە پۆلێن كراوە و مەلەوانگەیەكی تایبەتی تێدایە و سەنتەری لەشجوانی و چێشتخانەی تێدایە هەروەها لەم هۆتێلە هێڵی ئنتەرنێت بە خۆرای دابین كراوە .
هۆتێلەكەی رۆناڵدۆ لە مەغریب لە پێشبڕكێی خەڵاتی گەشتیاری جیهانی 2022 بۆ كیشوەری ئەفریقا وەك باشترین هۆتێلی نوێی ئەفریقا ناسێندرا.