
دانی ئۆلمۆ یەكێك بوو لە یاریزانە سەرنجڕاكێشەكانی یۆرۆ و هۆكارێك بوو بۆ بردنەوەی پاڵەوانێتییەكە لەلایەن ئیسپانیاوە، وە بە تۆماركردنی سێ گۆڵیش بووە گۆڵكار.
لە ماوەی رابردووشدا دەنگۆیەكی زۆر هەیە كە دەوترێت ئەم یاریزانە ریزەكانی لایپزیگی ئەڵمانی جێدەهێڵێت و یانەكانی بەرشەلۆنە و مانچستەر سیتی هەوڵی گواستنەوەی دەدەن، لە ئێستادا ئەتلەتیكۆش هاتووەتە كێبڕكێی گواستنەوەی.
ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی لە نوێترین بڵاوكراوەیدا، دڵنیایی دەدات لەوەی ئەتلەتیكۆ مەدرید باشترین چانسی هەیە بۆ كڕینی ئۆلمۆ لە لایپزیگەوە، ئەم ڕۆژنامە ئەڵمانییە بە جەختكردنەوە لەسەر خواستی گەڕانەوەی ئەم یاریزانە بۆ ئیسپانیا، نوسیویەتی: سوپرایز! یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید یەكەم بژاردەیە بۆ گواستنەوەی دانی ئۆلمۆ.
لایپزیگ ئاگادارە لەوەی نزیكە لە بازاڕی هاوینەی ئەمساڵدا یاریزانە ئیسپانییەكە لەدەست بدات، هەرچەندە بەنیازی دانوستان لەگەڵ هیچ یانەیەك نییە بۆ فرۆشتنی ئۆلمۆ و یاریزانەكە بە 60 ملیۆن یۆرۆ دەفرۆشێت كە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەیەتی.
جگە لە ئەتلەتیكۆ، بەرشەلۆنە و مان سیتی لە نزیكەوە چاودێری ئۆلمۆ دەكەن، بەڵام بیڵد باسی لەوەكردووە، كێشە داراییەكانی كەتەلۆنیەكان و كێبڕكێی قورس لە هێڵی ناوەڕاستی یانە ئینگلیزییەكە، ئەتلەتیكۆی كردووە بە ڕكابەری بژاردەی گواستنەوەی یاریزانە ئیسپانییە.