پاش كۆتایی هاتنی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا دەنگۆی گەڕانەوەی ئیمریك لاپۆرتی ئیسپانی بۆ یانەكانی ئەوروپا بڵاوبووەیەوە بەتایبەت بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید كە ڕۆژنامەی ئاس لە چەندین كاتتدا ئەو بەرگریكارەی بە شوێنگرەوەی ناچۆ دادەنا.

بەڵام ئەستێرەكەی یانەی نەسڕ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس مانەوەی خۆی لە یانەكەی راگەیاند و لە پۆستێكدا ئاماژەوەی بەوەكرد زۆردڵخۆشم لە یانەكەم، بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی دەستپێكی وەرزی نوێ دەكەم، لەم وەرزەدا هەوڵی هەوڵی بەدەستهێنانی سەرجەم نازناوەكان دەدەین.

بەم لێدوانەش یاریزانە ئیسپانییەكە هەموو ئەو یانانەی بێ هیواكرد كە هەوڵیان دەدا گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزابكەن بەتایبەت یانەی ڕیاڵ مەدرید.

لاپۆرت لە پاش تەواوبوونی ماوەی پشووەكەی گەڕاوەیەوە یانەی نەسڕ و لەگەڵ هاوڕێكانی سەرقاڵی خۆئامادەكردنن بۆ دەستپێكردنی وەرزی نوێ

ئەم بەرگریكارە 30 ساڵانە 39 یاری بۆ یانەی نەسڕ ئەنجامداوە و توانیوێتی چوار گۆڵ و یەك ئەسیست تۆماربكات.