
تۆڕی لی تێن سپۆرت بڵاویكردەوە، بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لە ئێستاوە هەوڵەكانیان دەستپێكردووە بەمەبەستی دۆزینەوەی شوێنگرەوەی كیلیان مباپێ.
تۆڕەكە ئاشكرایكردووە، یانە فەرەنسیەكە جارێكیتر هەوڵەكانیان دەستپێدەكەنەوە بەمەبەستی گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤای پورتوگالی و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی.
ئاماژەی بەوەشداوە، هاوینی رابردوو یانە فەرەنسیەكە هەوڵیاندا ئەو یاریزانە بگوازنەوە بەڵام مانچستەر سیتی دەستبەردارای نەبوو لەبەرئەوە سەرقاڵی ئامادەكردنی ئۆفەرێكی نوێن.
رونیشیكردووەتەوە، گەورەترین خەونی لویس كامپۆسی بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس سان جێرمان ئەوەیە كە ئەستێرە پورتوگالیەكە بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی چونكە هەموو كات سەرسامبووە پێی.
راشیگەیاندوە، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی بێرناردۆ لەگەڵ مانچستەر سیتی 50 ملیۆن پاوەندە و یانە فەرەنسیەكەش ئامادەن ئەو بڕە پارەیە بدەن.
بێرناردۆ گرێبەستەكەی لە هاوینی 2026 لەگەڵ مان سیتی كۆتاییدێت و نرخی ئێستای لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا 80 ملیۆن یۆرۆیە و یەكێكە لە یاریزانە سەرەكییەكانی پێكهاتەكەی پیپ گواردیۆلا.