
ئەفسانە سێربییەكە لە قۆناخی پێشكۆتاییدا بەرامبەر بێن شێلتۆنی لاو یارییكرد، ئەزموون و گەورەیی، توانا و لێهاتوویی جۆكۆڤیچ باڵی بەسەر یاریگەدا كێشا و بەبێ ئەوەی هیچ كۆمەڵەیەك بدۆڕێنێت مژدەی گەیشتنی بە یاریی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە دایە بەلگراد.
جۆكۆ دوو كۆمەڵەی یەكەمی بە ئاسانی بە شەش سێ و شەش دوو بردەوە و پێشكەوت، بەڵام كۆمەڵەی سێیەم یارییەكەی ئاڵۆز كرد، بەتایبەت كە نەبوونی بیركردنەوەی باش و ماندووبوون كاریگەریی لەسەر نۆلێ هەبوو و یارییەكە بەو هۆیەوە چووە تای برێك.
لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا جۆكۆڤیچ بەرامبەر هێز و توانای جەستەیی شێلتۆن سەركەوت و بە حەوت شەش ئەو كۆمەڵەیەشی بردەوە و بە دوو كاژێر و 48 خولەك گەیشتە یاریی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە و بووە یەكەم یاریزان 10 جار گەیشتبێتە یاریی كۆتایی یۆئێس ئۆپن.