رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی بڵاویكردووەتەوە، بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە گفتوگۆدان لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بەمەبەستی گواستنەوەی نەیمار دا سیلڤا.

رۆژنامەكە رایگەیاندوە، یانە ئینگلیزیەكە توانای كڕینی راستەوخۆی نەیماری نییە بەهۆی زۆری نرخەكەیەوە و دەیەوێت بۆ ماوەی وەرزێك بە خواستن بیگوازێتەوە و دواتر مافی كڕینەوەی هەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، پاریس سان جێرمان دەیەوێت نەیمار بە هەمیشەیی بفرۆشێت بەڵام ئەگەری رازیبوونی هەیە بە خواستن بیداتە مان یونایتد بەمەرجێك یانە ئینگلیزیەكە مووچەی بۆ دابین بكات.

رونیشیكردووەتەوە، كاسیمیرۆی هاونیشتمانی نەیمار دا سیلڤا لە هەوڵی رازیكردنی ئەو یاریزانەدایە تا لە هاوینی ساڵی داهاتوودا پەیوەندی بە یانەكەیانەوە بكات.