سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لەكاتی ڕادەستكردنی میدالیای زێڕ بە هەلبژاردەی ئافرەتانی ئیسپانیا رەفتارێكی نامۆی بەرامبەر جێنیفەر هێرمۆسۆ ئەنجامدا كە یاریزانەكە لە باوەش دەگرێت و دواتر لەبەردەم هەمووان بە شێوەیەكی ورووژێنەر ماچی دەكات كە ئەمەش لە سۆشیاڵ میدیا كاردانەوەی لێكەوتەوە.

ڕوبیالێس لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕایگەیاند هەڵبژاردەی ئافرەتان بە بردنەوەی جامی جیهانی وایان كرد كە یەكێكە لە ڕۆژە خۆشەكان لە تۆپی پێی ئیسپانیا رووبدات، ڕووداوێكی مێژوویی بوو ، ئەمەش كارێكە كە ماوەیەكی زۆرە كاریان بۆ كردووە و زۆر شانازی پێوە دەكەن.

رۆبیالێس رونیشیكردەوە : ڕاستییەكیش هەیە كە دەبێت داوای لێبوردنی لێبكەم كە هەموو ئەو شتانەیە كە لە نێوان من و جینی هێرمۆنسۆ ڕوویدا.

لە درێژەی قسەكانیدا وتی: پەیوەندییەكی نایابم لەگەڵ هەموو یاریزانەكاندا هەیە بەڵام كاتێك جێنیفر هێرمۆسۆم بینی هەڵە بووم و دەبێت دان بەوەدا بنێم وە هیچ نیازێكی خراپم نەبوو.

لە كۆتاییدا ووتی : لە سۆسیاڵ میدیا كاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا، بێگومان ئەگەر كەسانێك هەبن بەهۆی ئەمەوە هەستیان بە ئازار كردبێت دەبێت داوای لێبوردن بكەم و هیچ بژاردەیەكی تر نییە.

جێنیفەر هەرمۆسۆ لە بەیاننامەییەكدا رایگەیاند : ئەو روداوە تەنها بەهۆی خۆشییەكی بێئەندازەی بردنەوەی مۆندیالەوە بوو.

روونیشیكردەوە : من و سەرۆك پەیوەندییەكی گەورەمان هەیە ، لە ماوەی 10 ساڵدا ڕەفتارەكانی لەگەڵ هەموومان نایاب و سەرنجڕاكێش بووە ، هەروەها ئاماژەیەكی سروشتی سۆز و سوپاسگوزاری بوو ئێمە جامی جیهانیمان بردەوە و سەرنجام لەسەر شتە گرنگەكە لانادەین.