
هەژار ئیبراهیم /سۆران
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 2023/7/12 بەئامادەبوونی دکتۆر فەیاز سەرۆکی یەکێتی لەشجوانی عێڕاق و ئەحمەد الزرکانی پاڵەوانی نێودودەڵەتی و مامۆستا عادل سەرۆکی یەکێتی لەشجوانی و لێهاتوویی جەستەیی سۆران و بەرپرسانی ئیداری و حزبی ناوچەکە، پاڵەوانیەتیەکی یاری لەشجوانی بۆ نزیکەی 80 یاریزان لەئاستی باڵای جیاوازدا بۆیاریزانانی شاروشارۆچکەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوەچوو.
ئەم پاڵەوانییەتییە لەلاین "یەکێتیی لەشجوانی و لێهاتووییی جەستەییی سۆران" بە سەرپەرشتی یەکێتی ناوەندیی لەشجوانی عێڕاق، لە سۆران سازکرابوو، لەژێر چاودێری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
لەکۆتایی دا خەڵات بەسەر یەکەمەکان و براوەکان دا دابەشکرا.
شاندێکی کۆمیتەی سۆرانی حزبی شیوعی كوردستانیش ئامادەبوون و دەستخۆشیان لە ئەنجامدەرانی کرد .
