
لە یاری كۆتایی جامی سوپەری ئیتاڵیا، كە لە وڵاتی سعودیە ئەنجامدرا ئینتەر میلان و ئەیسی میلان روبەڕووی یەكتر بوونەوە.
لە تایمی یەكەم، ئینتەر بە تەواوی كۆنترۆڵی یارییەكەی كرد و میلانیش پشتی بە هێرشی هەڵگەڕاوە بەست، سەرئەنجام لە خولەكی 45 لاوتارۆ گۆڵی یەكەمی ئینتەری تۆماركرد و گێمی یەكەم بەم تاكە گۆڵە كۆتایی هات.
لە تایمی دووەم ئینتەر میلان دووبارە بەبەهێزی گەرایەوە و لە خولەكی 47 تایمی گۆڵی دووەمی تۆماركرد.
یاری بەردەوامبوو تاوەكوو خولەكی 52 كاتێك تیۆ هێرناندێز گۆڵی یەكەمی میلانی تۆماركرد.
ئەیسی میلان بەو گۆڵەوە نەوەستاو لە خولەكی 80 پولیسیچ گۆڵی یەكسانبوونەوەی تۆماركرد.
یارییەكە نزیك بوو لە كۆتایی هاتن بەڵام میلان لە خولەكی 90 گۆڵێكی كوشندەی لە رێگەی ئەبراهام تۆماركرد.
بەم ئەنجامەش میلان بووە پاڵەوان و بۆ جاری هەشتەم نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیای بەدەستهێنا.