
لە دەستپێكی یارییەكانی جامی خولەكان كە لە نێوان یانەكانی ئەمریكا و مەكسیك و كەنەدا ئەنجامدەدرێت، یانەی ئینتەر میامی بە ئامادەبوونی 21 هەزار هاندەر میوانداری یانەی كروز ئازۆلی مەكسیكی كرد.
تایمی یەكەم بە گۆڵێكی بێبەرامبەر لە سوودی ئینتەر میامی كۆتاییهات، گۆڵەكەش رۆبێرت تایلۆر لە خولەكی 44 تۆماریكرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەكی 65 ئۆرێل ئەنتۆنا گۆڵی یەكسانی بۆ كروز ئازۆل كردەوە بەلام دواتر و لە خولەكی 94 لیۆنێل میسی لە یەكەم بەشداریكردنیدا بە لێدانێكی راستەوخۆی نایاب گۆڵی دووەمی ئینتەر میامی كرد و سەرەنجام یاریەكەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە سوودی یانەكەی كۆتایی پێهێنا.
بەو ئەنجامە، ئینتەر میامی بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ لە پێشەنگی كۆمەڵەی سێیەمی ناوچەی باشووردا دەبینرێت و كروز ئازۆل لە پلەی سێیەمدایە.