
لە یارییەكانی هەفتەی یەكەمی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر ریاڵ مایۆركا یاریكرد.
لە تایمی یەكەمدا، یاریزانانی ریاڵ مەدرید بە هێرشبردن دەستیانپێكرد و لە خولەكی 13 گۆڵێكیان لە رێگەی رۆدریگۆ گۆسەوە تۆماركرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەكی 53 فیدات مۆریكی ئەنجامەكەی بۆ مایۆركا یەكسانكردەوە و لە خولەكی 97یشدا فێرلاند مێندی بە كارتی سوور كرایە دەرەوە، سەرەنجامیش یاریەكە بە گۆڵێك بۆ هەردوو یانە كۆتاییهات.