
چەندین ئەستێرەی گەورەی یۆرۆ لە قۆناغی چارەكی كۆتاییدا نیگەران بوون، چونكە وەرگرتنی كارتێكی زەرد بەس بوو بۆ ئەوەی یاریكردن لە قۆناغی پێش كۆتایی لەدەستبدەن.
بەڵام بەپێی یاساكانی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا، ئەو كارتە زەردانەی لە قۆناغەكانی پێشوودا كۆكراونەتەوە، لە ساتەوەختی گەیشتن بە قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتییەكە دەسڕدرێنەوە، ئەمە باشترین هەواڵ بوو بۆ هەندێك ئەستێرەی یۆرۆ كە كارتێكی زەردیان وەرگرتووە لە پێشتردا دیارترینیشیان بریتین لە، كیلیان مباپێ و ئەنتوان گریزمان و ئەلڤارۆ مۆراتا و فیل فۆدن و جود بێلینگهام.
بەڵام دانی كارفاخاڵ ئەو چانسەی نەبوو بە كارتی سور لە یاری پێشوودا كرایە دەرەوە و ناتوانێت بەرامبەر فەڕەنسا لە قۆناغی پێش كۆتایی یاری بكات، وە هەروەها نۆرماندیش بەهۆی كارتی زەردی یاری پێشوو بەشداری یارییە چارەنووس سازەكەیان ناكات چونكە پێشتریش كارتی هەبوو.
وا بڕیارە یارییەكانی قۆناغی پێش كۆتایی لە رۆژانی نۆ و 10ی ئەم مانگە بەڕێوەبچن و دوو براوەكەش یاری كۆتایی لە 14ی مانگ دەكەن لە یاریگای ئۆڵۆمیاستادیۆم.