لە یارییەكانی پاڵەوانێتی بودابێست بۆ تێنسی سەرزەوی كە لە هەنگاریا بەرێوەدەچێت، كێشەیەك دروست بوو لە نێوان یاریزانێك و ناوبژیواندا كە دەنگدانەوەیەكی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا.

یارییەكە لە قۆناخی یەكەمی پاڵەوانێتیەكە بوو لەنێوان كچە یاریزانی چینی ژانگ لەگەڵ یاریزانی هەنگاری تۆس، لە گێمی یانزەهەمی كۆمەڵەی یەكەمدا، كچە چینیەكە تۆپێك دەخاتە یاریگای یاریزانی بەرامبەرەوە، ناوبژیوانی هێل دەڵێت تۆپەكە لە دەرەوەی ناوچەی دیاریكراودایە، كاتێك ناوبژیوانی سەرەكی لەسەر كورسییەكەی دێتە خوارەوە و تەماشای دەكات ئەویش دەڵێت راستە تۆپەكە لە سنوری دیاریكراو چووەتە دەرەوە، بەڵام لێرەوە كێشەكە دەست پێ دەكات، كاتێك ژانگ بە بڕیارەكە ناڕازی دەبێت و دەڵێت نەخێر ئێوە هەڵەن ئەو تۆپە لە سنوری دیاریكراو دەرنەچووە، دوای مشتوومرێكی زۆر، ناوبژیوان لە بڕیارەكەی پەشیمان نابێتەوە، بۆیە ژانگ دەڵێت من یاریی ناكەم تاوەكو بەڕێوەبەری پاڵەوانێتیەكە تەماشای تۆپەكە بكات و بڕیار بدات، لەم كاتەدا یاریزانە هەنگارییەكە دەڕوات و بە قاچ شوێنی تۆپەكە دەسڕێتەوە، بەمەش هیچ ڕێگایەك بۆ كچە چینیەكە نەمایەوە و ناچار لە یارییەكە كشایەوە و بە گریانەوە یاریگای بەجێهێشت.

كاردانەوەكانی دوای یارییەكە تا دێت زیاتر دەبێت و بەشێك لە یاریزانە بەناوبانگەكان پشتگیری خۆیان بۆ ژانگی چینی دووپاتكردەوە و داوا دەكەن ناوبژیوان و یاریزانە هەنگارییەكە سزا بدرێن.