هەندێك جار خەونێك دەتوانێت ببێتە راستی، ئێستا كیلیان مباپێ نموونەیەكی تەواو و بێ كەموكوڕییە سەبارەت بەو بابەتە ئەویش دوای پەیوەندیكردنی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە و گەیشت بەو ئەمانجەی هەر لە منداڵیەوە لە پێناویدا تێیدەكۆشا.

هاوكات لەگەڵ گرێبەستە سەرنجڕاكێشەكەی، فلۆرێنتینۆ پێرێز و ڕیاڵ مەدرید دیارییەكی گرانبەهایان بە ئەستێرە نوێیەكەیان بەخشیوە، بەپێی گرێبەستی هاوبەشی نێوان بی ئێم دەبلیو و ڕیال مەدرید، كیلیان مباپێ ئۆتۆمبێلێك لەم براندە ئەڵمانییە بە دیاری وەردەگرێت.

بی ئێم دەبیلو ئای حەوت، نوێترین مۆدێلی ئۆتۆمبێلی كارەبایی ئەم كۆمپانیایە بەناوبانگە ئەڵمانیەیە، كە پێشكەش بە ئەستێرە نوێیەكەی ڕیال مەدرید كراوە بە بەرزترین تایبەتمەندییەكانیەوە، ئۆتۆمبیلەكە نرخی نزیكەی 169 هەزار دۆلارە، و هێزی 650 ئەسپی هەیە وخێرایشی دەكاتە 318 میل لە كاتژمێرێكدا.

تاكە كێشەی مباپێ ئەوەیە كە سەرەڕای ئەوەی تەمەنی 25 ساڵە، بەڵام هێشتا مۆڵەتی شۆفێری نییە بۆیە لە ئیسپانیا رێگە نادرێت مباپێ‌ ئۆتۆمبێل لێبخورێت، كڕینی ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیە دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی ئەستێرەی ڕیاڵ تاقیكردنەوەی شۆفێری بكات و دەست بە كۆمەڵەی ئۆتۆمبێلەكانی خۆی بكاتەوە وەك كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ كە ئەفسانەی خۆیەتی.