
لە هەفتەی 38 و كۆتایی خولی پلە یەكی تۆپی پێی ئیسپانیا، بەرشەلۆنەی پاڵەوانی خولەكە لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا، بوو بە میوانی سێڵتا ڤیگۆ، كە ئەم شەڕی لەسەر مانەوە لە خولەكەدا دەكرد.
سێڵتا ڤیگۆ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یارییەكەی بردەوە و بەفەرمی لە خولی پلە یەكدا مایەوە، گۆڵەكانیش گابرێل ڤیگا لە خولەكەكانی 42 و 66دا تۆماریكردن، تاكە گۆڵەكەی بەرشەلۆنەش ئەنسو فاتی لە خولەكی 79دا تۆماریكرد.
لە یارییەكانی تردا، ئیسپانیۆڵ و ئەلمیریا بە سێ گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسانبوون، ڕیاڵ بیتیس و ڤالانسیاش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسانبوون، یاری نێوان بەلەدوەلید و خیتافیش بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، هاوكات ئیلچی و قادیش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسانبوون.
بەم ئەنجامانە، قادیش و خیتافی و ڤالانسیا و ئەلمیریا لە خولی پلە یەكدا مانەوە و بەلەدوەلیدیش شانبەشانی ئیسپانیۆڵ و ئیلچی بۆ خولی پلە دووی ئیسپانیا دابەزی.