فرانك لامپادری راهێنەری یانەی چێڵسی لە كۆنفرانسی رۆژنامەنووسی پێش یاریەكەی مانچستەر یونایتد دوپاتیكردەوە دەبێت بە عەقڵیەتێكی گەورەوە بچنە یاریگاوە بۆ رووبەڕووبونەوەی ئەو یانەیە.

لامپارد دەڵێت، هیچ یاریزانێكمان لە پێكان نەگەڕاوەتەوە بۆ ئەو یاریە و بەهەمان لیستی یاری پێشوومان بەرامبەر مانچستەر سیتی دەچینە یاریگاوە بۆ یاریەكەمان بەرامبەر مان یونایتد.

دەشڵێت، لەدوای هەموو یاریەك پێویستە وانەیەكی زۆر فێربیت، لەم وەرزەدا چێڵسی ساتی ناخۆشی بینیوە و دەبێت لە كۆتایی وەرزدا هۆكارەكان رونبكرێتەوە تا چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە.

لامپارد دڵخۆشی خۆی بە پرۆژەی بەرپرسانی یانەكەی دوپاتكردەوە و رایگەیاند، بە جددی دەیانەوێت چێڵسی بگەڕێننەوە بۆ ئەو شوێنەی كە شایستەیەتی لە وەرزەكانی داهاتوودا و هیوادارم سەركەوتوو بن.

لامپارد رەتیكردەوە باس لە داهاتووی ماسۆن ماونت لەگەڵ چێڵسی بكات و دوپاتیكردەوە ئەو بابەتە لە نێوان ئەو یاریزانە و كارگێڕی یانەكەدایە و پەیوەندی پێوە نییە.

ئاماژەی بەوەشدا، پریمەر لیگ زۆر بەخێرایی دەڕوات و دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ هەموو یاریەكدا بكەیت، ئەگەر بكەویتە دواوە ئەوا گەڕانەوەت بۆ ناو كێبڕكێكە ئاسان نابێت .