
لویس دی لافونتێی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی ناوەكانە بۆ مانگی نۆ ، بۆ پاڵاوتنەكانی یۆرۆی 2024 كە ڕووبەڕووی هەڵبژاردەكانی جۆرجیا و قوبرس دەبنەوە.
رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد كە بەرپرسانی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لە بەرشەلۆنە لەگەڵ یامالو خێزانەكەی كۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی پلانەكانیان بۆ ڕوون بكەنەوە.
ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە كە یاریزانەكە و خێزانەكەی ڕێككەوتوون كە لەمین یامال نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بكات لە بری هەڵبژاردەی ئیسپانیا.
گەر یامال بانگێشتی هەڵبژاردەكە بكرێت لامین یامال دەبێتە بچووكترین یاریزان كە نوێنەرایەتی ئیسپانیا بكات لە دوای یەكەم یاری پابلۆ گاڤی یاریزانی بەرشەلۆنە، كە لە تەمەنی 17 ساڵ و 62 ڕۆژدا بەرامبەر ئیتاڵیا بەشداری كرد ، لە كاتێكدا لامین تەمەنی 16 ساڵ و كەمتر لە دوو مانگە.
لامین یامال باوكی مەغریبییە و دایكی غینییە ، بریاریداوە یاری بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بكات وپێشتریش یاری بۆ ئیسپانیای خوار 15 ساڵ و 16 ساڵ و 17 ساڵ كردووە.