خوان لاپۆرتا، سەرۆكی یانەی بارسێلۆنا، ئەندامانی یانەكەی لەوە دڵنیاكردەوە كە پێویست ناكات لە كەیسی بەرتیلدانی یانەكە بترسن كە بەهۆیەوە هێرش دەكرێتە سەری. 

 دوای ئەوەی ئاشكراكرا كە یانەی بارسا بڕی 7.3 ملیۆن یۆرۆی داوە بە جێگری سەرۆكی پێشووی لیژنەی ناوبژیوانان، خۆزێ ماریا ئینریكێز نێگرێرا، كە لە نێوان ساڵانی 2001 بۆ 2018 ئەنجامدرا، بارسێلۆنا ئێستا لەژێر لێكۆڵینەوەدایە بە تۆمەتی گەندەڵی و بەرتیلدان.

 پێشتر لاپۆرتا رایگەیاندبوو كە هەوڵێكی مەدریدی پلان بۆ داڕێژراو هەیە كە لە دژی یانەكە بەكاردەهێنرێت و بەرپرسیاری ئەم كەیسەیە، دوێنێ‌ لە كۆبونەوەی گشتی یانەكە هەمان قسەی دووبارە كردەوە.

لاپۆرتا دووپاتیدەكاتەوە "ئێمە رێگە نادەین مێژووی بارسا بشێوێنرێت. ئەم كەیسە توندترین هێرشە بۆ سەر یانەكە لە مێژوودا. گرنگ نییە چەند دەگەڕێن و درۆ دەكەن، چونكە ئەوان هیچ شتێك نادۆزنەوە. ئەوان هەمیشە قسە دەكەن، بەڵام ناتوانن هیچ شتێك  بسەلمێنن. ئێمە هیچ شتێكمان نەكردووە و لە دادگا بە بەڵگەوە دەیسەلمێنین كە بێتاوانین. ئەم كەیسەی نیگرێرا تەنیا هەڵمەتێكە بۆ زیان گەیاندن بە بارسا و لە لایەن كەسانێكەوە دروستكراوە كە نایانەوێ بارسا زیاتر لە یانەیەك بێت".

لە كۆتایی قسەكانیدا لاپۆرتا گوتی "هەواڵێكی ناخۆشم هەیە بۆ مەدریدیەكان، باشترین سەردەمی بارسا دەگەڕێنینەوە.