لە لێدوانكێدا بۆ ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی، خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە ئاماژەی بەوەكرد، لەگەڵ ئاردا گولەر ڕێككەوتبوون و ئامادەبوون 17 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ بدەنە یانەی فەنەرباخچە، بەڵام دواتر یانەی تری وەك ڕیاڵ مەدرید دەستێوەردانیان كردووە و بڕە پارەیەكی زۆر زیاتریان داوە، هەر بۆیە نابێت بچنە شەڕی زیادكردنی ئاشكراوە.

لاپۆرتا باسی لەوەشكرد، تیپێكی بەهێزتریان لە ڕیاڵ مەدرید هەیە، تەنانەت لەسەر ئاستی تاكە كەسیش، هەر بۆیە ڕازین لەو تیپەی درووستی دەكەن و دەشڵێت "تیپێكی ڕكابەریمان هەیە و لا لیگامان بەدەستهێنا و دەشتوانین بەردەوامبین لە كۆنتڕۆڵكردنی ئەو خولە، ئەمەش بە كڕینی یاریزان دەبێت، كە لە ئێستادا توانیومانە گرێبەست لەگەڵ گۆندۆگان و مارتینێز بكەین و بەبێ كێشەش دەتوانین تۆماریان بكەین".

لاپۆرتا ئاشكرایكرد، پەیوەندیكردنی ڤیتۆر ڕۆكی بە بەرشەلۆنەوە لەم مانگەدا یان لە مێركاتۆی زستانەی داهاتوودا پەیوەندی بە یاسایی یاری پارەی خاوێنەوە دەبێت.

لە بارەی داهاتووی فاتی و دیمبلییەوە لاپۆرتا دەڵێت "پێموایە داهاتووی فاتی بەرشەلۆنەیە و هەوڵی شكۆمەندی دەدات لەگەڵماندا، گۆڵكارە و ئارەزوویەكی زۆری هەیە بۆ بەردەوامبوون لە یانەكەماندا، هاوكات چاڤی ڕاهێنەریش ئارەزوو دەكات هەلێكی نوێی پێبدات".

لاپۆرتا پێیوایە دیمبلیش لە بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە و لەگەڵ چاڤی زۆر بە یاریزانەكە سەرسامن و هەوڵدەدەن دانوستاندنی نوێی لەگەڵدا بكەن بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بۆ ماوەیەكی دروودرێژ و هیوادارە ئەمە ڕووبدات.