بەڕێوبەرانیبەرشەلۆنە زۆر هەوڵیاندا دۆخی دارایی یانەكە لە سەقامگیری نزیك بكەنەوە بۆ ئەوەی بتوانن گرێبەستی پێویست بۆ گەڕاندنەوەی تیپەكە بۆ نێو كێبڕكێكان ئەنجامبدەن.

یەكێك لەو یاریزانانەی كە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا چەندین جار ناوی بەرشەلۆنە دەبیسترێت، نیكۆ ویلیامزە، كە ئاستێكی درەوشاوەی لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە پاڵەوانێتی یۆرۆی 2024 پێشكەش كرد و یەكێك بوو لە هۆكارە سەرەكییەكانی پاڵەوانبوونیان، خوان لاپۆرتاش بە ئاشكرا خواستی گواستنەوەی دەربڕی لە ماوەی پێشوودا.

بەڵام لە ئێستادا ڕۆژنامەی سپۆرت بڵاویكردوەتەوە، هانسی فلیك ئارەزووی لە گواستنەوەی دانی ئۆلمۆیە و دەیەوێت لە هاوینی ئەمساڵدا گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە بكات.

هاوكات لاپۆرتا بە تەواوی دژی ئەم بابەتەیە و قەناعەتی بەوە هەیە كە بوونی ویلیامز زۆر باشترە بۆ بارشا و دەتوانێت كاریگەری زیاتری لەسەر هاندەرانی ئەم تیپە هەبێت و لە كاتی یارییەكانی وەرزی داهاتووشدا هاوكارێكی گەورەتر دەبێت بۆ سەركەوتنەكانیان.