
لاوتارۆ مارتینێزی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یاریزانی ئینتەر میلان لە چاوپێكەوتنێكدا دەڵێت: بێگومان بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر خەونێكی گەورەیە بۆ من و هەموو یاریزانێك.
دەشڵێت: كاتێك منداڵ بووم خەونم بە بردنەوەی مۆندیال یان تەنها بەشداریكردن تیایدا دەبینی، هەروەها بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ، خۆشبەختانە ئەوە بۆ من هاتەدی و بەشێك بیت لە دوو یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ لە تەنها دوو ساڵدا سەرسوڕهێنەرە.
لاوتارۆ وتیشی: سێ ساڵ و نیو یان چوار ساڵ لەمەوبەر قۆناغێكی زۆر سەختم بەسەردا تێپەڕی، ڕووبەڕووی فشار و بەرپرسیارێتی زۆر بوومەوە، بەڕاستی پێویستم بە پاڵپشتی دەروونی بوو.
دوپاتیكردەوە، بۆ ئەو مەبەستە داوای یارمەتیم لە پزیشكی دەروونناس كرد، قۆناغێكی سەخت بوو، بەڵام ئەوە یارمەتییدام تاكو جارێكی تر لەسەر پێیەكانم بوەستمەوە.