ڕۆڤن شرۆدەر، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی لایپزیگ لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ دەڵێت: ئەگەر لەگەڵ بەرشەلۆنە نەگەینە رێككەوتن لەسەر گواستنەوەی ئۆلمۆ ئەوا یاریزانەكە لەگەڵمان دەمێنێتەوە.

دەشڵێت: دەزانین بەرشەلۆنە هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ گواستنەوەی یاریزانەكە ئێمەش دەرگامان كراوەیە بۆ گوێگرتن لە ئۆفەرەكان بەڵام ئامادەنین هیچ ئاسانكارییەكیان بۆ بكەین.

وتیشی: شتەكە روونە ئەگەر ئۆفەرەكە گونجاوبێت لێی دەكۆڵینەوە بەڵام ناكرێت لەو بابەتەدا یەك براوە هەبێت و لایەنەكەی دیكە سودێكی ئەوتۆ نەكات لەبەر ئەوە دەمانەوێت بڕە پارەیەكی باش بەدەستبهێنین.

ئۆلمۆ تا هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ لایپزیگ هەیە، یانە ئەڵمانیەكەش داوای نزیكەی 60 ملیۆن یۆرۆ دەكات بۆ ئەوەی لەمهاوینەدا دەستبەرداری ببێت، یاریزانەكەش تەنیا دەیەوێت درێسی بلاوگرانا بپۆشێت.