
لە هەفتەی 33ی خولی ئەڵمانیا یانەی بایرن میونشن لە ناو یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی یانەی لایپزیگ بویەوە و یاریەكەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لەبەرژەوەندی لایپزیگ كۆتایهات.
لە تایمی یەكەم یاریزانانی هەردوو یانە لە هەوڵەكانیان بەردەوام بوون بۆ تۆماكردنی گۆڵی دەستپێشخەری كە سێرج گنابری لە خولەكی 25 بەگۆڵێك بایرنی پێشخست و تایمی یەكەم بەو گۆڵە كۆتایهات.
لە تایمی دووەم لایپزیگ چەند هەلێكی مەترسیداری بۆ دروستبوو كە لە خولەكی 64 لایمەر ئەنجامەكەی یەكسانكردەوە و دواتر لە خولەكەكانی 76 و 86 نكۆنكۆ و سالای لەڕێگەی لێدانی سزاوە دوو گۆڵی تریان بۆ لایپزیگ تۆماركرد و بردنەوەیان بە یانەكە بەخشی.
بەو ئەنجامەش بایرن میونشن بە كۆكردنەوەی 68 خاڵ بەكاتی لەپێشەنگی ڕیزبەندیدایە و لایپزیگیش بە 63 خاڵ لەپلەی سێیەمدایە.