
لە یارییەكانی هەفتەی 10یەمی خولی ئەمریكا ئینتەر مەیامی لە یاریگای خۆیدا میوانداری لە یانەی داڵاس كرد.
لە تایمی یەكەمەدا تیپی میوان دەستپێكی باشی هەبوو لە خولەكی هەشت شاكیل گۆڵی یەكەمی داڵاسی تۆماركرد پاشان خاون ماڵ گەڕاوەیەوە بۆناو كەش و هەوای یارییەكە و لە خولەكی 16 فافا پیكۆلت گۆڵی یەكەمی مەیامی تۆماركرد و پاشان لە خولەكی 29 ئۆباندۆ گۆڵی دووەمیشی تۆماركرد.
سەرئەنجامی تایمی یەكەم بەم دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لەبەرژەوەندی كوڕانی ماسكیرانۆ كۆتایی هات.
لەتایمی دووەمدا مەیامی لە خولەكی 56 گۆڵی سێیەمیشیان لە رێگەی هیكتۆر مارتینێزەوە تۆماركرد و ئەركی تیپی میوانیان قورس كرد.
یاری بەردەوامبوو تاوەكوو خولەكەكانی 64 و 69 كاتێك داڵاس دوو گۆڵییان لەڕیگەی ئۆسازی و ئەندرسۆنەوە تۆماركرد.
پاشان لە خولەكی 81 تیپی میوان لەرێگەی دی ئارواخۆ گۆڵی چوارەمیشیان تۆماركرد.
سەرئەنجام داڵاس توانی ریمۆنتادا ئەنجام بدات و بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لە ئینتەر مەیامی بباتەوە و بەم شكستە مەیامی لە پلەی پێنجەمدایە بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ.