
لە یاریەكانی قۆناغی شەشەمی پاڵاوتنی مۆدیالدا ئەرجەنتین هەڵبژاردەی تانگۆی پاڵەوانی جیهان بە ئامادەبوونی لیۆنێل مێسی رووبەڕووی هەڵبژاردەی سامبا بووەوە.
تایمی یەكەم هەردوو هەڵبژاردە بە ئاستێكی بەرز دەركوتن بەڵام هیچ كامیان سەركەوتوو نەبوون لە تۆماری گۆڵدا و ئەو تایمە بە یەكسانی و بەبێ گۆڵ كۆتای هات.
لە تایمی دووەمدا، لە خولەكی 63 نیكولاس ئۆتامێندی گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی تانگۆی تۆمار كرد، دواتر چەند گۆرانكارییەك لە پێكهاتەی هەردوو هەڵبژاردەدا رویدا بۆ گۆرینی ئەنجامی یارییەكە و لە خولەكی 81 جۆلینتون بە كارتی سور كرایە دەرەوە، بەڵام گۆرانكاری نەبوو لەسەر ئەنجامەكە و سەرەنجام یارییەكە بەو تاكە گۆڵە كۆتایی هات.
بەم ئەنجامەش ئەرجەنتین بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ لە پلەی یەكەم دێت و بەرازیل بە حەوت خاڵ پلەی شەشەمە.