دوای راكێشانی تیروپشكی قۆناغی 16ـی چامپیۆنز لیگ، زیرەكی دەستكرد بە گوێرەی ئاسانی و سەختی رێگای گەیشتن بە یاریی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكان پێشبینی خۆی بۆ پاڵەوانی چامپیۆنزلیگی 2025 كرد.

بە گوێرەی زیرەكی دەستكرد، یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بە رێژەی لەسەدا 17 و پۆینت دوو زۆرترین چانسی هەیە بۆ بردنەوەی نازناوەكە، بەرشەلۆنەش بە رێژەی لەسەدا 15 و پۆینت چوار پلەی دووەمی گرتووە.

هەمان سەرچاوە پێیوایە یانەی ئارسناڵ بە رێژەی لەسەدا 13 و پۆینت شەش و ئینتەر میلان بە رێژەی لە سەدا 12 و پۆینت حەوت و ریاڵ مەدرید بە رێژەی لەسەدا 11 و پۆینت شەش لە پلەی سێیەم تا پێنجەم دەبیندرێن.

هەرچی یانەكانی پاریس سان جێرمان، لیڤەركوزن، بایرن میونشن، ئەتلەتیكۆ مەدرید، لیل، بەنفیكا، ئایندهۆڤن، ئەستۆن ڤیڵا، بروسیا دۆرتمۆند، كلوب بروج و فاینۆرد بە پێی ریزبەندیی بەدوایاندا دێن.