
لیۆناردۆ، بەڕێوبەری وەرزشیی پێشووی یانەی پاریس سانجێرمان، هێرشێكی تووند دەكاتە سەر كیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی یانەكە و داوا لە پی ئێس جی دەكات بەهەر شێوەیەك بێت خۆی لەو یاریزانە رزگار بكات و دەڵێت "كاتی هاتووە ئێمباپێ بڕوات. پاریس بە هەر رێگەیەك بەڕێیبكات لە بەرژەوەندی یانەكەدایە. ئەو سەركردە نییە. پاریس سانجێرمان بەبێ ئەو دەتوانێت چامپیۆنزلیگ بباتەوە".
لیۆناردۆ، لە لێدوانێكی نوێدا، رەخنەی تووندی لە ئێمباپێ گرت و گوتی "كیلیان ئێمباپێ یاریزانێكی نایابە، بەڵام سەركردە نییە، گۆڵكارێكی نایابە، بەڵام داهێنەر نییە، بۆیە ناتوانی تیپێك لە دەوری دروست بكەیت".
ئەو هەروەها دووپاتیكردەوە "ئێمباپێ تاوەكو ئێستا شایستەی ئەوە نییە سەركردایەتی هیچ تیپێك بكات، ئەستەمە تیپێك لە دەوری دروست بكەیت".
لیۆناردۆ، گوتیشی "كاتی رۆیشتنی ئێمباپێ لە پاریس هاتووە، پاریس بە هەر رێگەیەك بەڕێیبكات لە بەرژەوەندی یانەكەدایە. پاریس سانجێرمان بەبێ ئەو دەتوانێت چامپیۆنزلیگ بباتەوە".
یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیل، میلان و پاریس سانجێرمان، هەروەها زیاتر گوتی "پاریس سانجێرمان پێش ئێمباپێ هەبووە و دوای ئەویش دەبێت، كیلیان ماوەی 6 ساڵە لە پاریسە و لە ماوەی ئەو 6 ساڵەدا پێنج یانەی جیاواز نازناوی چامپیۆنزلیگیان بەدەستهێناوە، هیچ كامیان ئێمباپێیان لە ریزەكانیاندا نەبووە، واتا دەكرێت بەبێ ئەو ئەم نازناوە ببەیتەوە".
لە كۆتایی لێدوانەكانیدا، لیۆناردۆ، گوتی "ئێمباپێ بە هەڵسوكەوتەكانی لە دوو ساڵی رابردوودا دەریخستووە كە هێشتا یاریزانێك نییە بەڕاستی بتوانێت سەركردایەتی تیپێك بكات، بۆیە دەبێت پاریس بیفرۆشێت".