دۆریڤال جۆنیۆری راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا لیستی بانگهێشتكراوی یاریزانانی هەڵبژاردەكەی بۆ دوو یاری داهاتوویان لە پاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2026 بڵاوكردەوە.

لیستەكە لە 23 یاریزان پیكهاتووە و هەریەكە لە ڤینیسیۆس جۆنیۆر و رۆدریگۆ و ئیندركی یاریزانانی ریاڵ مەدرید لە هێڵی هێرشبردندا بوونیان هەیە لەگەڵ پێدرۆ و ساڤینیۆ و ئیستیڤاو.

جگە لەوەش بۆ هێڵی ناوەڕاست شەش یاریزان بانگكراون كە گرنگترینیان پاكێتا و برونۆ گیمارێش و جواو گۆمێسن، هەریەكە لە میلیتاو و ماركینۆس و گابرێل و دانێلۆ و یان كوتۆ لە هێلی بەرگریدا بوونیان هەیە.

دۆریڤال سێ گۆڵچی بۆ ئەو دوو یاریە بانگهێشت كردووە كە ئەوانیش ئەلیسۆنی لیڤەرپوڵ و ئێدیرسۆنی مانچستەر سیتی و پینتۆی نەسڕی سعودین.

بڕیارە بەرازیل لە حەوتی مانگی داهاتوو لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئیكوادۆر بكات لە پاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2022، لە 11ی مانگیشدا رووبەڕووی پاراگاوی دەبێتەوە.