
تۆڕی فرانس فوتبۆڵی فەڕەنسی لیستی یاریزان پاڵێوراوەكانی بۆ بردنەوەی باڵۆندۆر ئاشكراكرد و تێیدا یاریزانەكان لە خولە جیاوازەكاندا ركابەری دەكەن، وە بۆ یەكەمجاریش لەدوای ساڵی 2003ەوە ناوی هیچكام لە میسی و رۆناڵدۆ لە لیستەكەدا نابینرێت.
یانەی ریاڵ مەدرید پشكی شێری پاڵێوراوەكانی بەركەوتووە و شەش یاریزانی كە بریتین لە، ڤینیسیۆس و بێڵینگهام و مباپێ، هاوشانی، ڤاڵڤێردی و رۆدیگێر و كارفاخاڵ پاڵێوراوی خەڵاتەكەن، وە تۆنی كرووسی یاریزانی پێشووی یانەكەش كە لە ئێستادا وازی لە یاریكردن هێناوە یەكێكی ترە لە پاڵێوراوەكان.
دیارترین پاڵێوراوەكانی تریش بریتین لە یاریزانان، ئێرلینگ هالاند و لاوتارۆ و مارتینێز و رۆدری و لامین یامال و نیكۆ ویلیامز.
لەسەر ئاستی باشترین یاریزانانی لاویش، نۆ یاریزان كێبڕكێی بەدەستهێنانی خەڵاتەكە دەكەن و دیارترینیان بریتین لە، لامین یامالی یاریزانی بەرشەلۆنە و ئاردا گولەری یاریزانی ریاڵ مەدرید.
وە لونین و مارتینێز و دۆنارۆما و سۆمەریش دیارترین ئەو گۆڵچیانەن پاڵێوراوی خەڵاتی باشترین گۆڵچی وەرزی رابردوون، وە ئەنچیلۆتی و دی لا فۆنتی و ئەلۆنسۆ و گواردیۆلا و سكالۆنی و گاسپرینی كێبڕكێكاری باشترین راهێنەری ساڵن.
وە لەسەر ئاستی كێبڕكێكاران بۆ باشترین یانەی جیهانیش، ریاڵ مەدرید و جیرۆنای ئیسپانی و لیڤەركوزن و دۆرتمۆدنی ئەڵمانی، لەگەڵ مان سیتی ئینگلیزی وەك پاڵێوراوی كۆتایی دیاریكراون.
وا بڕیارە لە 28ی مانگی 10 لە ئاهەنگێكدا براوەكانی باڵۆندۆر ئاشكرا بكرێن.