
لە یارییەكی هەفتەی 21ی خولی ئەڵمانیا، یانەی بایر لیڤەركوزن میوانداری لە بایرن میونشن كرد، بۆ ركابەری لەسەر پلەی یەكەمی بۆندس لیگا.
تایمی یەكەم، لیڤەركوزن بە ئاست و ئەنجام لە پێش بایرنەوە بوو، مەترسی بۆ سەر گۆڵی یانەی میوان زیاتر بوو، لە خولەكی 18ش جۆسێب گۆڵی پێشكەوتنی بۆ تۆماركردن و ئەو تایمە بەو ئەنجامە كۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی چاڤی ئەلۆنسۆی راهێنەر، باڵا دەستی خۆیان لە خولی ئەڵمانیا دوپاتكردەوە و دوو جاریتر تۆڕی گۆڵی یانە باڤارییەكەیان هەژاند، گۆڵەكانیش لە خولەكەكانی 50 و پێنج خولەكی كاتی زیادكراو بوون، لە رێگەی جریماڵدۆ و فریمپۆنگەوە،
سەرەنجام لیڤەركوزن بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام شكستی بە پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەكە هێنا و بە كۆكردنەوەی 55 خاڵ لە پێشەنگە، بە جیاوازی پێنج خاڵ لەگەڵ بایرن كە لە پلەی دووەمدایە.