لە یارییەکانی جامی یەکێتی ئینگلتەرا ئارسناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپولی کرد.

لە گەيمى یەکەمدا ئارسناڵی خاوەن یاریگا بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەی کردبوو، چەندین جار نزیک بوون لە تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم بەڵام تەواوی هەوڵەکانیان بێسوود بوو، تایمەکەش بەبێ گۆڵی یەکسان کۆتایی پێهات و لە گەيمى دووەمدا لیڤەرپول بە جیاوازی هاتنەوە نێو یاریگا و چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی خاوەن یاریگا، بەڵام گۆڵکردن کەوتە کۆتایەکانی یارییەکە و لە خولەکی 80 جەیکوپ کیویۆر بە هەڵە گۆڵێکی لە خۆیان تۆمارکرد و لیڤەرپولی پێشخست، پاش ئەوەش لە کۆتایەکانی یارییەکە و لە خولەکی پێنجی زیادکراوی تایمەکەدا لویس دیاز گۆڵی دووەمی ریدزی تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە بەرژەوەندی لیڤەرپول کۆتایی هات، بەم ئەنجامەش لیڤەرپول گەیشتە قۆناغی داهاتوو، ئارسناڵیش ماڵئاوایکرد.