لە یاری چوونی قۆناغی پێش كۆتایی جامی كاراباو، یانەی لیڤەرپوڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی تۆتنهام بووەوە.
لە تایمی یەكەمدا، یاریزانانی هەردوو یانە چەند هێرشێكیان كردە سەر گۆڵی یەكتر بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆماربكەن.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەكی 86 لوكاس بێرگڤال گۆڵێكی بۆ تۆتنهام تۆماركرد و سەرەنجام یارییەكەیان بە ئەنجامی گۆڵێكی بێبەرامبەر بردەوە.
بڕیارە یاری گەڕانەوە لە شەشی مانگی شوباتی داهاتوودا لە یاریگای ئانفێڵدی تایبەت بە یانەی لیڤەرپوڵ ئەنجامبدرێت.