
لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی فیچاجێسی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە، كارگێڕی یانەی لیڤەرپوڵ ئۆفەرێكی فەرمیان ئامادەكردووە لە پێناو پەلكێشكردنی ئۆرلیان چوامینی.
رۆژنامەكە ئاشكرایكردووە، ئۆفەری یانەكەی پێشەنگی ریزبەندی پریمەر لیگ 60 ملیۆن یۆرۆیە تا پێشكەشی ریاڵ مەدریدی بكەن بەرامبەر دەستبەرداربوون لە یاریزانە فەرەنسیەكەیان لە هاوینی ساڵی داهاتوودا.
رونیشیكردووەتەوە، بە هیچ شێوەیەك یانەی شاهانە ئامادەنییە بەو نرخە بیفرۆشێت و گفتوگۆی لەسەر بكات بەڵكو داوای 80 ملیۆن یۆرۆ دەكات كە هەمان ئەو نرخەیە كە لە ساڵی 2022 ئەو یاریزانەیان پێ گواستووەتەوە.
رۆژنامەكە نوسیویەتی، چوامینی لەم وەرزەدا ئاستێكی بەرزی پێشكەش نەكردووە و ئەگەری هەیە لە یارییەكانی داهاتووی ریاڵ مەدرید بكرێتە سەر كورسی یەدەگ و لەو كاتەشدا دەرگای رۆیشتنی لە یانەی ریاڵ مەدرید بۆ دەكرێتەوە.