
لە كۆتا یاری هەفتەی 31ی خولی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی لیدز یونایتد.
تایمی یەكەم بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی لیڤەرپوڵ كۆتاییهات، گۆڵەكانیش گاكپۆ و محەمەد سەڵاح تۆماریانكرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەكی 47 سێنسیترا گۆڵێكی بۆ لیدز كرد بەڵام دواتر لیڤەرپوڵ چوار گۆڵی تریان لە ڕێگەی دێگۆ جۆتا دوو گۆڵ و محەمەد سەڵاح و داروین نونێزەوە تۆماركرد و سەرەنجام یاریەكەیان بە شەش گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بردەوە.