رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاویكردەوە، رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە رووبەڕووی قەیرانێكی خنكێنەر بووەتەوە كە كاریگەری لەسەر ئاستی دروستكردووە.

رۆژنامەكە رایگەیاندوە، لیڤاندۆڤسكی بەدەست بەرگریكارانی ركابەریەوە دەناڵێنێت كە ناچاریان كردووە بچێتە دەرەوەی ناوچەی سزا تا بۆشایی بۆ هاوڕێكانی بكاتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، دەبێت ئەستێرە پۆڵەندیەكە بەرگەی توند یاریكردنی بەرگریكارانی بەرامبەر بگرێت بەتایبەت لەو كاتانەی كە پشتی لە گۆڵی بەرامبەرە و گرنگی بە پاراستنی نەدات لەلایەن ناوبژیوانانەوە.

دەشڵێت، لیڤا ناڕازییە كە ناوبژیوانان لە یاریگادا نایپارێزن هەرچەندە لە یارییەكاندا زۆرترین جار لێیدەدرێت و ئەوەش وای كردووە ئارامی لەدەسبدات و ئاستی دابەزێت.