
رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری پۆڵەندی لەكۆتا یاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر كرواتیا بەشداری نەكرد بە هۆی ئەوەی چەند خولەكێك پێش یاریەكە هەستی بە ئازار كردووە.
دواتر رۆژنامەكانی پۆڵەندا بڵاویانكردەوە كە لیڤاندۆڤسكی تووشی پێكانێكی سووك بووە لە قاچیدا و لەبەرئەوەی مەترسی زیاتری لەسەر دروست نەبێت لەو یاریەدا بەشداری پێنەكرا.
لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ رایگەیاندووە، بابەتی پێكانی لیڤاندۆڤسكی دوو دڵی زۆری لای بەرپرسانی بەرشەلۆنە و هاندەرانی ئەو یانەیە دروستكردووە.
دەشڵیت، ئەو یاریزانە لە كاتی گەڕانەوەیدا بۆ بەرشەلۆنە دەستبەجی پشكنینی پزیشكی بۆ ئەنجامدەدرێت تا بزانرێت تووشی هیچ پێكانێك بووە یان تەنها ئازارێكی كەمە.
ئەو یاریزانەش لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسێكدا دەڵێت ، قاچی باشە و مەترسی لەسەر نییە لە كاتێكدا دوو دڵیەكی زۆر بەڕووی یاریزانەكەوە دەركەوتووە.