رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری هەڵبژاردەی پۆڵەندا لە كۆنفرانسێكدا نیگەرانی خۆی لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردەكەی لە پاڵاوتنەكانی جامی یۆرۆی ساڵی داهاتوو راگەیاند.

لیڤاندۆڤسكی وتی: دەبێت گۆڕانكاری گەورە ئەنجامبدەین تا بتوانین رێگا روناكەكەمان بدۆزینەوە و ئەو ئەنجامە كارەساتبارانە تێبپەڕێنین كە بەسەرماندا هاتووە.

وتیشی: بێدەسەڵات بووم لە یاریگادا و ناتوانم هۆكارەكەشی رونبكەمەوە و یەكێك لە خراپترین یارییەكانی خۆمان ئەنجامداوە لە یاری رابردوودا و نابێت ئەوە دووبارە ببێتەوە.

دەشڵێت، لە سەرەتای پاڵاوتنەكانەوە كێشەمان هەیە و زۆر پرسیارمان ئاڕاستە كراوە كە بۆچی بەو شێوەیەن لە كاتێكدا هەمان پێكهاتەی مۆندیال و ساڵانی رابردوومان هەبووە و بۆ ئەوەش وەڵامێكی دروستمان پێنییە.

رونیشیكردەوە، دەبێت یەكگرتوو بن و بێهیوا نەبن چونكە چەند یاریەكیان لەبەردەمدا ماوە و دەتوانن هەڵەكانیان راست بكەنەوە و گەیشتن بە جامی یۆرۆ مسۆگەر بكەن.