پاش شكستهێنانیان بەرامبەر پلایمۆس لە جامی یەكێتی ئینگلتەرا، ئارنی سلۆتی راهێنەری چێڵسی رایگەیاند، ناتوانێت بڵێت لە یاریزانە لاوەكانی رازی نییە چونكە جەنگان لە پێناو بردنەوەدا.

وتیشی: ئەم دەركرانە بۆ هەمووان بە ئازارە، بۆ هاندەرانی لیڤەرپوول، بۆ یاریزانان و بۆ منیش، هەموومان ویستمان تا كۆتا خولەك لەم پاڵەوانێتیەدا بین بەڵام نەكرا.

سەبارەت بە ئاستی یانەی پلیمۆس كە لە چامپیۆن شیپ یاری دەكەن و لە پلەی كۆتایش دێن وتی: پلیمۆس بەڕاستی یارییەكی باشی كرد، پلانی یارییەكەیان زۆر باش بوو، وە بەڕاستی شایەنی چەپڵە لێدانن چونكە ئاستێكی زۆر باشیان پێشكەش كرد، ئێمەش یارییەكی باشمان نەكرد و كاتێك تۆ یارییەكی باش ناكەیت ئەوە ئەنجامەكەیە.

باسی لەوەشكرد، هەردوو یانەكە هەلی ترسناكیان درووست نەكرد و لێدانێكی سزا ئەنجامەكەی یەكلایكردوەتەوە، وە لێدانە سزاكە درووست بووە، بۆ ئەو بردنەوەیش پلیمۆس شایستەی رێزە.