بڕیارە یارییەكانی مۆندیالی 2030 بە هاوبەشی لە وڵاتەكانی ئیسپانیا و مەغریب و پورتوگال بەڕێوەبچێت لەگەڵ سێ یاری سەرەتا لە ئۆرۆگوای و ئەرجەنتین، پێشبینیش دەكرێت یاری كۆتایی پاڵەوانێتییەكە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە یانەی ریاڵ مەدرید لە وڵاتی ئیسپانیا بەڕێوەبچێت.

لە نوێترین پێشهاتدا، وڵاتی مەغریب رایگەیاند، یاریگایەك دروست دەكەن كە زۆر گەورەیە و كێبڕكێی بەدەستهێنانی میوانداری كردنی یاری كۆتایی مۆندیالی 2030 دەكات.

ئاماژەیان بەوەشداوە، یاریگاكە ناوی حەسەنی دووەمە و لە شاری كازابلانكا دروست دەكرێت بە شێوەیەك كە 115 بۆ 117 هەزار هاندەر لە خۆ دەگرێت كە ئەوەش رێژەیەكی زۆرە.

دەشڵێن، بەرپرسانی وڵاتەكەیان بەڵێنەكانی خۆیان جێبەجێ دەكەن و كۆتاییان بە خاڵە ناكۆكییەكان هێنا و دەیەوێت یاری كۆتایی ئەو مۆندیالە لە وڵاتەكەیان بكرێت لە كاتێكدا ئەوەش دەزانن كە ئیسپانیا و فیفا پەیوەندیەكی بەهێزیان هەیە و ئەگەری هەیە ئەو یاریە لەسانتیاگۆ بێرنابیۆ. ئەنجام بدرێت.