بەپێی ڕاگەیاندنەكان، ڕیاز مەحرەزی جەزائیری یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە پەیوەندیكردن بە یانەی ئەهلی جەددەی سعودی نزیكبووەتەوە.

ڕودی گالیتی ڕۆژنامەنوس لە تۆڕی سكای سپۆرتی بەریتانی ئاشكرایكرد، مەحرەز گەیشتووەتە ڕێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ ئەهلی جەددە بۆ پەیوەندیكردن بە خولی ڕۆشنی سعودییەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دانوستاندنەكان لە نێوان ئەهلی و مانچستەر سیتی لەسەر بڕی گرێبسەتەكە بەردەوام دەبێت، بەڵام هێشتا یەكلابوونەوەی نزیك نییە.

باسی لەوەشكردووە، یاریزانە جەزائیریەكە ئامادەیە بۆ پەیوەندیكردن بە خولی ڕۆشنی سعودییەوە، بەڵام چاوەڕێی ئاماژەیەك لە مان سیتییەوە دەكات.

گرێبەستەكەی مەحرەزی 32 ساڵ لەگەڵ مانچستەر سیتی هاوینی 2025 كۆتایی دێت، كە لە پێنج وەرزی ڕابردوو لەگەڵ مان سیتی 78 گۆڵ و 59 ئەسیستی لە 236 یاریدا تۆماركردووە.