
لە یاری كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەمریكای باكور و ناوەڕاست و كاریبی، كە بە جامی ئاڵتونی كۆنكاكاف ناسراوە، هەردوو هەڵبژاردەی مەكسیك و پەنەما لە یاریگای سۆفی ستادیۆم لە ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا ڕووبەڕووی یەكبوونەوە.
لە تایمی یەكەمی یارییەكەدا، هەردوو هەڵبژاردە چەندین هێرشی بەهێزیان كردە سەر گۆڵی یەكتر، بەڵام لە تۆماركردنی گۆڵدا سەركەوتوو نەبوون و تایمەكەش بەبێ گۆڵ كۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا، مەكسیك لە خولەكی 88دا گۆڵێكی لە ڕێگەی سانتیاگۆ خیمینێزەوە تۆماركرد و بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر یارییەكەی بردەوە و بۆ 12یەمین جار لە مێژوویدا نازناوی پاڵەوانێتییەكەی بەدەستهێنا، كە ئەمەش بەهێزكردنی ژمارە پێوانەییەكەی بوو.
هەڵبژاردەی كۆستاریكاش بە بردنەوەی 10 نازناو لە پلەی دووەمدایە و لە پلەی سێیەمیشدا هەلبژاردەی ئەمریكا دەبینرێت بە حەوت نازناو.
خیسۆس ڤێرێرای هێرشبەری ئەمریكا بە تۆماركردنی حەوت گۆڵ نازناوی گۆڵكاری جامی ئاڵتونی كۆنكاكافی بەدەستهێنا، كە هەڵبژاردەكەی لە قۆناغی پێش كۆتاییی جامەكە بە پەنەما دۆڕا.