
ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ـی ئیسپانی بۆمبێكی تەقاندەوە لەبارەی ناسنامەی ئەو ژنەی كە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، كوڕی یەكەمی بەناوی جونیۆر هێنایە دونیا.
كریستیانۆ جونیۆر، كوڕە گەورەكەی ئەو ئەستێرە پورتوگالییە، لە 17ـی حوزەیرانی 2010 لە شاری سان دیێگۆی ئەمریكا لە ویلایەتی كالیفۆرنیا لەدایك بووە، لەو كاتەوە كریستیانۆ ناسنامەی دایكی راستەقینەی جۆنیۆری بەنهێنی هێشتووەتەوە لە كاتێكدایە میدیایەكان هەوڵێكی زۆریان بۆ ئاشكرا كردنی داوە، بەڵام ئەمە گەورەترین نهێنی ژیانی ڕۆناڵدۆیە.
13 ساڵ لەمەوبەر جۆنیۆر لە دایكبووە، ڕۆژنامەكە وێنەیەكی كریستیانۆی لەگەڵ خانمێك لە یەكێك لە كەناردەریایەكان بڵاوكردەوە و نووسیویەتی: بە ئەگەرێكی زۆر دەكرێت ئەمە دایكی ڕاستەقینەی كریستیانۆ جونیۆر بێت، بەوپێیەی ئەم خانمە زۆر لە جۆنیۆری كوڕی كریستیانۆ دەچێت.
ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، "هێشتا بە فەرمی ناسنامەی راستەقینەی دایكی جۆرنیۆر بڵاونەبووەتەوە، بەڵام بە شێوەیەكی بەرفراوان لە سۆشیال میدیادا وێنەی ئەم خانمە بڵاوبووەتەوە و هەمووان گومان دەكەن ئەمە نهێنییەكەی پشت كریستیانۆ بێت كە تائێستا نەیدركاندووە.
ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی چەند وردەكارییەكی لەبارەی دایكی كریستیانۆ جونیۆر بڵاوكردەوەتەوە و نووسیویەتی: دایكی كریستیانۆ جونیۆر خوێندكارە، ئەوكاتە تەمەنی 20 ساڵ بووە، ئەستێرە پورتوگالییەكەش لە یەكەم قۆناغی یاریكردنی لەگەڵ مانچستەر یونایتد چاوی پێی كەوتووە، ئەو ژنە گارسۆنێك بووە، كچێكی ئینگلیزی بە ڕەچەڵەك ئەمریكی بووە، كە دۆن تەنها شەوێك چاوی پێی كەوتووە.
كاتێك ڕۆناڵدۆ ئاگاداری دووگیانی كچەكە بوو، داوای لە بریكارەكەی خۆرخی مێندێز كرد كە پشكنینی DNA ئەنجام بدات بۆ پشتڕاستكردنەوەی ڕەچەڵەكی كۆرپەلەكە.
لەگەڵ لەدایكبوونی كریستیانۆی بچووك، كریستیانۆی گەورە 10 ملیۆن یۆرۆی دایە ئەو كچە تەنیا بۆ ئەوەی بێدەنگی هەڵبژێرێت و ناسنامەكەی بە تەواوی بە نهێنی بشارێتەوە و هەرگیز داوای بینینی جۆنیۆر نەكات، تەنانەت نابێت بە رێككەوتیش قسەی لەگەڵدا بكات.
ڕۆژنامەكە نووسیویەتی: بڕگەیەك لە گرێبەستی نێوان پارێزەری رۆناڵدۆ و ئەو ژنەدا واژۆ كراوە كە ڕێگەی پێنادات لای كەس ئاشكرای بكات كە دایكی جۆنیۆرە، تەنانەت نابێت لای خێزانەكەشی باسی بكات.
تا ئەم ساتەوەختە كریستیانۆ جونیۆر نازانێت دایكی كێیە، لەوبارەیەوە ڕۆناڵدۆ لە فیلمێكی دیكۆمێنتارییدا كە لە ساڵی 2015ـدا نمایشكرا دەڵێت: كاتێك هەستم كرد كاتەكەی گونجاوە، كاتێك تەمەنی دەبێتە 18 ساڵ ناسنامەی دایكی جۆنیۆر ئاشكرا دەكەم، من تا ئێستا بە كەسم نەگوت و باسیشی ناكەم، بەڵام كاتێك كریستیانۆ جونیۆر گەورە دەبێت هەمیشە ڕاستییەكانی پێدەڵێم، چونكە شایەنی ئەوەیە، چونكە كوڕی منە، بەڵام ئێستا نایڵێم، چونكە خەڵك ئەم بابەتەیان دەوێت، منیش پێیان ناڵێم.