
لە قۆناغی 16ی جامی جیهانی لاوانی خوار 20 ساڵ، كە لە ئەرجەنتین بەڕێوەدەچێت، هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و نایجیریا ڕووبەڕووی یەكبوونەوە.
ئەرجەنتینی ڕێكخەری پاڵەوانێتییە بە ڕاهێنەرایەتی خاڤێر ماسكیرانۆ ماڵئاوایی لە جامەكە كرد، دوای ئەوەی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەكەی بە نایجیریا دۆڕاند، كە ئەم سەركەوتنی بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی بەدەستهێنا، گۆڵەكانیش ئیبراهیم بیجی محەمەد و هالیرو ساركی لە خولەكەكانی 61 و 90دا تۆماریانكرد.
لە یارییەكی تری هەمان قۆناغدا، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیتاڵیا یاریكرد و یارییەكەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە سودی ئیتاڵیا كۆتایی هات و خۆی گەیاندە قۆناغی چارەكی كۆتایی، ئینگلتەراش ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەكە كرد.